سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بەبۆنەى ڕۆژى ژینگەى هەولێر …پۆڵێک باڵندەی کێوی ئازادکران کە لەلایەن خەڵک و راوچییانەوە بەشێوەى نایاسایی راوکرابوون

ئەمڕۆ چوارشەممە 28-2-2024 لە بەرزاییەکانى کەسنەزان، بەبۆنەى ڕۆژى ژینگەى هەولێر، بەئامادەبوونى ئومێدخۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى ئیدارى و حزبی شارى هەولێر و قوتابیان و مامۆستایان و ژینگە پارێزان، ڕێکخراوى ئاڤیارى ژینگەى، لە هەڵمەتێکدا پۆڵێک باڵندەی کێوی ئازاد کرد، کە لەلایەن خەڵک و راوچییانەوە بەشێوەى نایاسایی راوکرابوون.

پاشان دەست بە هەڵمەتێکى پاککردنەوەى بەرزاییەکانى کەسنەزان کرا و جەخت لە بەردەوام بوونى ئەم جۆرە هەڵمەتانە کرایەوە بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە دیاردەی راوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان، کە بەشێک لە هاووڵاتیان بێ گوێدانە ژینگە و جۆری باڵندە و ئاژەڵەکان راویان دەکەن، بۆیە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەست بە هەڵمەتێکی فراوان کراوە بۆ نەهێشتنی راوکردنی ئاژەڵ و باڵندە بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی هەولێر.

جێگەى باسە، لە هەموو جیهان گرنگی و بایەخێکی زۆر بە ژینگە دەدرێت، ئاژەڵ و باڵندەکانیش بەشێکی بەرچاوی ژینگە پێکدەهێنن و لە جیهاندا هەوڵی پاراستنیان دەدرێت.