بەشی پێشبینی،بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە دەبێت..
ئەمڕۆ چوارشەممە 28- 02- 2024
كەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەسنووری پارێزگای سلێمانی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و بارانێكی كەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان ، لەكاتەكانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )كم/س .
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ ، لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كەمێك نزم دەبێتەوە .
مەودای بینین / 8 – 10 كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 29- 02- 2024
كەش / ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە (1 – 2 ) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )كم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / 8 – 10 كم دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14
سلێمانی : 9
دهۆك : 14
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 9
كەركوك : 17
سۆران : 11
حاجی ئۆمەران : 1-
گەرمیان : 18