سرووتێک بۆ ئازارەکانی شەوی بۆردومانەکەی هەولێر

دوێنێ سێشەممە 27/2/2024 لە هۆڵی ڕاگەیاندنی‌ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ، بەرپرسانی حزبی و حکومی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان، سرووتێک بۆ ئازارەکانی شەوی بۆردومانەکەی شاری هەولێر و قوربانییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه‌ بە ناونیشانی (پەنجە ڕژاوەکانم دەبن بە ئاو) سازکرا و، تێیدا چەند شیعر و میوزیک و سترانێک پێشکەش کران.

دوای خۆلەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، سەروەریان بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد، د. سالار عوسمان، پارچە شیعرێکی پێشکەش کرد و گوزارشتی لەو ڕووداوە کارەساتبارە کرد.
ناوەڕۆکی مەراسیمەکە بریتی بوو لە پێشکەشکردنی تابلۆیەک لە میوزیک و ستران بەسەرپەرشتی هونەرمەند (هۆشیار کەریم) و بەشداری چەند میوزیکژەنێک، کە تیایدا کۆمەڵێک سترانی بەسۆزیان کردە گەردانەی وەفا بۆ ئەم ڕووداوە کارەساتبارە.

ھەواڵی زیاتر