سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەدواداچوون بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هەولێر دەکات

ئەمشەو سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ هۆکارەکانی ڕوودانی ئاگرەکە بکەن.

سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس  و ئاسایش و هاتووچۆ و  تەندروستی و شارەوانی کرد بۆ زوو گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵەکانیان لەپێناو کۆنترۆڵکردنە ئاگرەکە و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان.

مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها ئامادەیی حکوومەتیشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان و دەزگاکانی حکوومەتیشی ڕاسپارد کە هەرجی پێویست بێت لەمبارەیەوە ئەنجامی بدەن.