نمایشكردنی هەندێک کەل و پەلی شوێنه‌واری دێرین، کە لەکاتی نۆژەنکردنەوەی قەڵات دۆزراونه‌ته‌وه‌

ئه‌مرۆ سێشەممە 27_2_2024 هه‌ریه‌ك له‌ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و یان برایم کونسوڵی گشتی فەرەنسا له‌ هه‌رێمی كوردستان، و نیهاد له‌تیف قۆجه‌، سەرۆکی کۆمسیۆنی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر، له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر ئاماده‌ی نمایشكردنی هەندێک کەل و پەلی شوێنه‌واری دێرین بوون کە لەکاتی نۆژەنکردنەوەی قەڵات دۆزراونه‌ته‌وه‌ .
له‌ وته‌یه‌کدا پارێزگاری هەولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد” كه‌ راسته‌ قه‌ڵاتی هه‌ولێر شوێنی مێژووی خه‌ڵكی کوردستانە، له‌ هه‌مان كاتدا جێگه‌ی شانازیه‌ بۆ سه‌رجه‌م شاره‌ستانیه‌ته‌كانی جیهان، گوتیشی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێكی دیكه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێریان ده‌ستپێكردووه‌ و له‌ ته‌واو بوون دایه‌، له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونسكۆ به‌رنامه‌ی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریان له‌ ناو قه‌ڵاتدا هه‌یه‌. هاوكات ئێستا شه‌قامی ناوه‌ندی قه‌ڵات نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌ و دوای ئه‌و قۆناغه‌ش به‌رنامه‌ی دیكه‌ هەیە، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌م شوێنه‌ مێژووییه‌ ده‌بێته‌ رووگه‌ی گه‌شتیارانی هه‌موو جیهان .