پارێزگاری دهۆک: دەبێت منداڵانی کوردستان فێری خۆشەویستی نیشتمان بکرێن

پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بە پێویستی دادەنێم منداڵانی کوردستان فێری خۆشەویستی نیشتمان و نەتەوەیی بکرێن و شانازیشی پێوە بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی شوباتی 2024، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بە پێویستی دەزانم  منداڵانی کوردستان فێری ئەلف و بێی کوردی بکرێن و خۆشەویستی نیشتمان و نەتەوەیی بکرێن و شانازیشی پێوە بکەن.

بەگوتەی عەلی تەتەر: “پیرۆزی خەڵکی چ جیاوازییەکی لەگەڵ پیرۆزی ئێمە و خاکی ئێمەدا هەیە؟ وەکو مێژوو نووسێک دەبێت باسی بکەم. ئەو کەسانەی کە زۆرجار مرۆڤ شانازییان پیوە دەکات، هەندێکجار کەسایەتییە، زانکۆیە، یاخود هەندێک زانا یا هەر شتێکی دیکە بێت، کە مرۆڤ حەز بە شانزی کردنی دەکات پێوەی، جینۆساید بەسەر میللەتی کورددا هات کەس باسی ناکات، بەر لە ماوەیەک کەسێکی تەیمور لەنگ، باسی لە سەردەمانی سەدەی 14 بۆ دەستپێکی سەدەی 15 کرد، گوتی، ئەو شۆڕشەی ئەو کردییە سەر مرۆڤایەتی ومرۆڤی کوشتی رەنگە لە مێژووی جیهاندا نموونەی نەبێت و بێ نموونە بێت”. گوتیشی، لە ئۆزبەکستان ئەگەر بێت و باسی تەیمور لەنگ بکەی دنیا وێران دەکەن و هەرگیز قبووڵی ناکەن باس بکرێت.