قایمقامیه‌تی سلێمانی بەمەبەستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سوور له بازاڕدا چەند رێکارێک ده‌گرێته‌به‌ر. کە یەکێک لەو رێکارانە هاوردەکردنی زیاتری ئاژەڵی زیندوو و گۆشتی بەستووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی شوباتی 2024، ئاوات محه‌مەد، قایمقامی سلێمانی، لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەرووبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی كه له فه‌رمانگه‌كانی چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابووری، تەندروستی و ڤیتێرنەری و کشتوکاڵی سلێمانی پێكهاتبوون كۆبووه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سوور له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، باس له گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێكارێك كرا، كه یەکیک لە رێکارەکان هاندانی بازرگانه‌كان بوو بۆ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو و هەروەها زیادكردنی بڕی گۆشتی به‌ستووی هاورده‌كراو له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌نه‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
لیژنەی دیاریكردنی بەرووبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی، جه‌ختیكرده‌وه، له كاتی هاورده‌كردنی به‌رووبوومه‌كانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری و ماسیدا پێویسته بازرگانه‌كان ره‌چاوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ڤێتێنه‌ری و ته‌ندروستی بكه‌ن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیش به‌رده‌وام چاودێری مه‌یدانی ئاژه‌ڵ و ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه بكه‌ن كه به‌روبومه‌كانی گۆشت و مریشك و ماسی تێدایه.