سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی مەدەنی، دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ لە واشنتن كۆبوونەوە.

لە درێژەی سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا، رۆژی دووشەممە (26ـی شوباتی 2024) سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ عوزرا زەیا، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی مەدەنی، دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ كۆبووە.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە كاتژمێر 11 و 45 خولەك بەكاتی واشنتن و كاتژمێر 7 و 45 خولەك بە كاتی هەولێر، لەگەڵ عوزرا زەیا، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی مەدەنی، دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ كۆدەبێتەوە.

ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.