ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌و‌ته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش داكۆكييان له پێويستيى تێوه‌نه‌گلان و خۆبه‌دوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.