سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد به‌هۆی كۆچی دوایی زه‌كیا مسته‌فا بارزانی خوشكییه‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا بۆ سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند “بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خۆشکی بەڕێزتان خاتوو زەکیا مسته‌فا بارزانیم پێگەیشت”.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند “لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم بۆ ئەم لەدەستدانە پڕ لە ئازارە”.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند “داواکارم لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆی و هەروەها سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە به‌ڕێزه‌كه‌تان و کەسوکارتان دەکەم”.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رۆك بارزانی هاتووه “بەم بۆنە خه‌مناكه‌وه بە ناوی گه‌لی توركیا و بە ناوی خۆمەوە هیوای ته‌ندروستییه‌كی باشتان بۆ دەخوازم و هه‌ر بەختەوەر بن”.