به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كات.
له پرسه‌نامه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانییدا هاتووه، بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا) خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
ده‌شڵێت، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان بە جەنابتان، بنەماڵە بەڕێزەكەتان و ئازیزانی خوالێخۆشبوو دەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین، لەخوای گەورە داواکارین ئەمە دواناخۆشی و خەمتان بێت، كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە ئێوە و هەموولایەك ببەخشێت.