کوسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، بەهۆی کۆچی دوایی “زەکیا مەلا مستەفا بارزانی” خوشکی سەرۆک بارزانی، سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.
ئەمڕۆ شەممە (24ـی شوباتی 2024) کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر پرسەنامەیکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و گوتی: بەهۆی کۆچی دوایی “زەکیا مەلا مستەفا بارزانی”، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەکەی و خەڵکی کوردستان و عێراق دەکەین.
کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر، گوتیشی: لەم کاتە سەختەدا هاوخەمتانین.