کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردووەتەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکەن بەهۆی کۆچی دوایی خاتوو زەکییە مستەفا بارزانی، کە دەکاتە خوشکی سەرۆک بارزانی.

هەروەها کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا هاوخەمی قوڵی خۆیان بۆ بنەماڵەی سەرۆک بارزانیی و خەڵکی کوردستان دەربڕیوە.

دوێنێ هەینی بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) لە رۆژی شەممە (24ـی شوباتی 2024)ـەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە كاتژمێر 10تاوەکوو 12ـی پێشنیوەڕۆ و ئێوارانیش كاتژمێر 2 تاوەکوو5ـی ئێوارە لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.