هەولێر ..ڕۆژی زگماکی زمانی دایک بەبەرزی راگیرا

ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 21-2-2024 بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیرو زمانناس و ئەکادیمست و قوتابیان له‌ ڕۆژی جیهانی زمانی دایكدا کە ٢١ی شوباتی هەر ساڵێک یادی دەکرێ. وەزاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌ بۆنه‌ی ئەو ڕۆژەوە پانێلێکی بۆ “د. فه‌ریاد فازیڵ” دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی ئینستیوتی خوێندنی كوردی له‌ به‌رلین، ڕێك خست…
سەرەتاش بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکردو کورتە فیلمێک بەو بۆنەوە نمایشکرا …
دواتر دکتۆر فازیڵ تاکیدی لەسەر بایەخ و گرنگی زمانی دایک کردەوەو رایگەیاند کەو زمان بەهێزترین ئامرازە بۆ پاراستن و پەرەپێدانی میراتی ماددی و مەعنەوی مرۆڤەکان … هەروەها پاراستن و گەشە پێدان و کەڵک وەرگرتن لە زمانی دایک و فێرکردنی منداڵان و نەوەکانی داهاتوو، گەشەی فەرهەنگیی نەتەوە و جیهان مسۆگەر دەکات، کەڵک وەرگرتن لە زمانی دایکی لە سیستیمی پەروەردەی گشتی و ناوچەییدا بۆ پاراستن و مانەوە و پەرەپێدانی زمانی دایکی وەک خاڵێکی هەرە گرینگ سەیر دەکرێ.
زمانی دایك، بەو زمانە دەوترێت كە منداڵ بۆ یەكەمجار لە خێزانەكەیەوە فێری دەبێت، واتە زمانی باوانی منداڵەكە دەگرێتەوە …