ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی شوباتی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆدەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە 24ـی9ـی 2023، تایبەت بە ڕاگرتنی كاركردن بە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2019، تایبەت بە هەمواری یاسای پارێزگاكان، ژمارە (3)ی ساڵی 2009، لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەخرێتە ڕوو و گفتوگۆ دەكرێت.