هاووڵاتییانی ٥٣ وڵات دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە بێنە هەرێمی کوردستان

بەپێی ڕێنماییەکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییانی ٥٣ وڵاتی جیهان، دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە بێنە هەرێمی کوردستان.

لەو ڕێنماییەدا، هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە تەنیا لەسەر سنوور، پاسپۆرت پێشکەش دەکەن و ڤیزای ئەلیکترۆنی وەردەگرن و دێنە ناو هەرێمی کوردستان.

ئەو وڵاتانە بریتین لە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەریتانیا، چین، ڕووسیا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، کەنەدا، ئیمارات، کوێت، قەتەر، تورکیا، ئێران، لاتیڤیا، لیتوانیا، لۆکسەمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، ڕۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، نەمسا، بەلجیکا، بەرازیل، بولگاریا، کرواتیا، قوبرس، یۆنان، چیک، دانیمارک، ئیستۆنیا، فنلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئەلبانیا، ئێرلەندا، ئایسلەندا، ئیتاڵیا، لوبنان، فاتیکان، لیخنشتاین، سعودیە، عومان، بەحرێن، ئوردون.

مەرجێکی دیکەی وەرگرتنی ڤیزاکە ئەوەیە، پاسپۆرتی پێشکەشکار، لانیکەم ٦ مانگی مابێت بەسەرچێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری