وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من هه‌نگاوی باشی بڕیوه و تا ئێستا 210 هه‌زار هه‌ژمار كراوه‌ته‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه پڕۆژه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییانه.
ئه‌مڕۆ سێشەم ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی له‌گه‌ڵ تیمی سەرپەرشتی پرۆژەی هەژماری من لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژە بەوە کرا كه تا ئێسته نزیکەی (210) هەزار فەرمانبەر لە پارێزگه‌ی هەولێر هەژماریان بۆ کراوەتەوە و نزیکەی (80) هەزار فەرمانبەریش کارتی بانکیان وەرگرتۆتەوە، هه‌روه‌ها باس لە قۆناغێکی تری پرۆژەکە کرا کە دانانی کابینەی ڕاکێشانی پارەیە لە شوێنە گشتییەکان كه توانراوە زیاتر لە 30 ئامێری پارە ڕاکێشان لەناو شاری هەولێر دابنرێت و بەردەوام لە زیادبووندایە.
وەزیری دارایی پشتیوانی وەزارەتی بۆ سەرخستنی پرۆژەکە دووپات کردەوە و ڕایگەیاند كه ئەو چەواشەکارییانەی لەلایەن هەندێک لایەن و میدیای نابەرپرسەوە دژی پرۆژەکە دەکرێت، ناتوانێت لە گرینگی و بایەخی پرۆژەکە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی بانکی دیجیتاڵی و پێشکەوتوو کەم بکاتەوە کە بەتەواوی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆران و هاووڵاتییاندایە.
دواتر تیشک خرایە سەر دوایین ئامادەکارییەکانی پرۆژەکە لە پارێزگه‌كانی سلێمانی و دهۆک کە ئێستا تیمەکان سەرقاڵی وەرگرتنی داتا و فۆڕمی فەرمانبەرانن و بەمنزیکانە دەست بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران دەکرێت و دواتریش خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دێنە ناو پرۆژەکەوە.
جەختیش لەوە کرایەوە كه دەرگه‌ی پرۆژەکە کراوەیە بۆ هەر بانکێک بیەوێت بێتە ناو پرۆژەی هەژماری من، بە مەرجێک ڕەزامەندی بانکی ناوەندیی عێراقی هەبێت و مەرجەکانی پرۆژەکەی تێدا بێت، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەگەڵ چەند بانکێکی تر لە ئارادایە و لە قۆناغی داهاتوودا ژمارەی بانکە بەشدارەکان لە پرۆژەکە زیاتر دەبێت.