سەفین دزەیی،بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانمان هەمان هەستی ئێمەیان هەیە بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی پێشمەرگە

دوێنێ، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،لە ڕێورەسمی ساڵیادی کردنەوەی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر، ڕایگەیاند:پێشمەرگە تەنیا لەبری هەرێمی کوردستان و عێراق، لەبری هەموو جیهان شەڕی تیرۆری کرد قوربانیدا و لەو باوەڕەداین کە هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانیشمان هەمان هەستی ئێمەیان هەیە بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی پێشمەرگە.

ستایشی کار و چالاییەکانی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدای لە هەولێر کرد کە لە ئاستی کونسوڵگەریی گشتی کاریان کردووە و رۆڵی دیپلۆماسی چالاکیان هەبووە و سوپاسی ئەو وڵاتەشی کرد کە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هاوکاریکردنی پێشمەرگە رۆڵیان هەبووە.
سەفین دزەیی، لە میانی وتارێکدا، تیشکی خستەسەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی هاوپەیمان و گوتی:لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتیش وڵاتی کەنەدا هەماهەنگی باشمان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرووپە رادیکاڵییەکان کە دەیانەوێت پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان پشتگوێ بخەن و پێکەوە داعشمان تێکشکاند، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مەترسی ئەو رێکخراوە ماوە و دەبێت لە هاوکاری و هەماهەنگی یەکتر بەردەوام بین.
هەر لە میانی وتەکانیدا، دزەیی،لەبارەی رۆڵی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش، سەفین دزەیی روونیکردەوە، پێشمەرگە تەنیا لەبری هەرێمی کوردستان و عێراق، لەبری هەموو جیهان شەڕی تیرۆری کرد قوربانیدا و لەو باوەڕەداین کە هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانیشمان هەمان هەستی ئێمەیان هەیە بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی پێشمەرگە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کەنەدا، سەفین دزەیی جەختی لە بوونی پەیوەندییەکی بەهێزی نێوان هەردوولا کرد و رایگەیاند کوردانی تاراوگەش لە کەنەدا توانیویانە کولتووری کورد لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بناسێنن و بەرپرسیاریەتیان هەیە و ئێمە شانازییان پێوەدەکەین کە خزمەتی کۆمەڵگەی کەنەدا و پەیوەندییەکانی نێوانمان دەکەن.
سەفین دزەیی، باسی لەوەشکرد، سیستمی فیدراڵی کەنەدا نموویەکی گەشاوەیە و دەکرێت سوود لەو ئەزموونە وەربگرین و هاوکاری هەولێر و بەغدا بکەن بۆ روونکردنەوە و ناساندنی زیاتری سیستمی فیدراڵی و جێگیرکردنی بنەماکانی فیدراڵی لە عێراق کە هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستووری لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا بوونی هەیە.