بەشی پێشبینی،بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە 20- 02- 2024ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندی كات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچڕ و كەمێك هەورە تریشقە لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ لە ناوچەی جیاجیا .
هەروەها دەڵێت: بۆ سبەی چوار شەممە 21- 02- 2024 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچڕ وك ەمێك هەورە تریشقە لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ.
ئاماژەی بەوەشدا كە پلەكانی گەرما بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ كەمێك بەرز دەبێتەوە .