هاووڵاتییانی 53 وڵات به‌بێ ڤیزه‌ ده‌توانن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنمایی نوێی بۆ پێدانی ڤیزه‌ ده‌ركردووه‌ و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كه‌ هاووڵاتییانی 53 وڵات به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی پێشوه‌خته‌ ده‌توانن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌ نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هاووڵاتییانی ئه‌و 53 وڵاته‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان یان له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی پاسپۆرت، راسته‌وخۆ ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی وه‌رده‌گرن و رێگه‌یان پێ ده‌درێت بێنه‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

ئه‌و 53 وڵاته‌ی بۆ هاتنه‌ نێو هه‌رێمی كوردستان پێویستیان به‌ ڤیزه‌ی پێشوه‌خته‌ نییه‌، بریتین له‌: ئەمەریکا، بەریتانیا، چین، ڕووسیا، ئوستڕالیا، نیوزلەندا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، کەنەدا، ئیماڕات، کوێت، قەتەڕ، تورکیا، ئێران، لاتیڤیا، لیتوانیا، لۆکسەمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوێد، سویسرا، نەمسا، بەلجیکا، بەڕازیل، بولگاریا، کڕواتیا، قوبرس، یۆنان، چیک، دانیماڕک، ئیستۆنیا، فنلەندا، فڕەنسا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئەلبانیا، ئێرلەندا، ئایسلەندا، ئیتاڵیا، لوبنان، ڤاتیکان، لیخنشتاین، سعوودیە، عومان، بەحرێن و ئوردن.

به‌گوێره‌ی رێنماییه‌ نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌و 53 وڵاته‌ی سه‌ره‌وه‌، پێویسته پاسپۆرته‌كانیان له‌ كاتی پێشكه‌شكردندا به‌لایه‌نی كه‌م 6 مانگ له‌ ماوه‌ی به‌سه‌رچوونیان مابێت.