وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى دوو سەرۆکى زانکۆى حکومى بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت.
له راگهیاندراوێكدا وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، هەردوو پۆستى (سەرۆکى زانکۆى گەرمیان) و (سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت بهم شێوهیه:
پۆستەکان:
1- سەرۆکى زانکۆى گەرمیان
2- سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە
مەرجەکان:
1- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3- خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
وهزارهتی خوێندنی باڵا رایدهگهێنێت، ئەو كهسهى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
ههروهها، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
– لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان.
– پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
– دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (29/2/2024) ڕۆژى (پێنجشەممە) دەبێت.
له كۆتاییدا خوێندنی باڵا رایگهیاندووه، ههر كهسێك ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوەو ڕەوانى بکات.