یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

10 تیرۆریست ده‌ستگیركران

ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی 10 داواكراوی به‌ مادده‌ی تیرۆر له‌ پارێزگه‌ی كه‌ركووك راگه‌یاند.

ده‌زگاكه‌‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری و له‌ چه‌ند ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاجیای سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك توانرا 10 داواكراو به‌ مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیربكرێن.

بڵاویشی كرده‌وه‌: له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌ تاوانه‌كانیان دانا كه‌ له‌نێو سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك و ده‌ره‌وه‌دا چه‌ندین كاری تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه‌.