له راگهیاندراوهكهی پارێزگای ههولێردا هاتووه، سەبارەت بەو شەپۆلە باران بارینە ناوچەکەی بەگشتیی گرتۆتەوە، دواى هەڵسەنگاندنی ڕەوشەکە و دیراسەتکردنی لایەنی پەیوەندیدار، سبەی پێنجشەممە 2024.2.15، پشوو نییە و لەسەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان دەوام ئاساییە، لەبەر ئەوەی:-
یەکەم/ لە ماوەى ساڵانى ڕابردوو و بەر لەوەرزى باران بارینى ئەمساڵ، لە پێناوى ڕوونەدانى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسیەکانى، هەموو ڕێکارێک لە پاککردنەوەى (ڕێرەوەکانى ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس، کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، ئاوەڕۆكانی ناوشار) گیراوەتەبەر و پڕۆسەکەش تاکو ئێستا بەردەوامە.
دووەم/ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگاکان (شارەوانی، بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، تەندروستی، تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی) لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێکی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو.
سێیەم/ دواى ئهو هەموو هەوڵ و کارەکانە کە لە ئێستا و لەڕابردوودا بۆ بەرگرتن لە لافاو و ڕوونەدانی کراوە، بەپێویست نازانرێت سبەی بکرێتە پشوو.