بە گوژمەی سێ ملیار و حەفت سەد و بیست و نۆ ملیۆن دینار پڕۆژەیەك لە سنووری قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ‌ دەكرێت

گەرمیان گلی – هەولێر

گرێبەستی پڕۆژەی گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بۆ پڕۆژەی ئاوی مێرگەسۆر لەنێوان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای “ئیدیۆم” واژوو كرا، كە بەتەواوبوونی پڕۆژەكە گرفتی گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بۆ پڕۆژەی ئاوی مێرگەسۆر چارەسەر دەكات.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نوێنەری كۆمپانیای ئیدیۆم، گرێبەستی پڕۆژەی گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بۆ پڕۆژەی ئاوی مێرگەسۆر لەنێوان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای ناوبراو واژوو كرا.
زیاتر ئامژەی پێدا: گوژمەی پڕۆژەكە زیاتر لە سێ ملیار و حەوت سەد و بیست و نۆ ملیۆن دینارە، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابین دەكرێت، كە گرفتی گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بۆ پرۆژەی ئاوی مێرگەسۆر چارەسەر دەكات. پێكهاتەی پرۆژەكە بریتییە لە ٧٠٠ ستوونی پاڵەبەرز، لەگەڵ ١٧ كیلۆمەتر كێبلی ژێرزەوی و ١٩ بگۆڕی كارەبا.
هەژار حەكیم، بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێ: گوژمەی پڕۆژەكە زیاتر لە سێ ملیار و حەوت سەد و بیست و نۆ ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابین دەكرێت، كە گرفتی گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بۆ پڕۆژەی ئاوی مێرگەسۆر چارەسەر دەكات. پێكهاتەی پڕۆژەكە ٧٠٠ ستوونی پاڵەپەستۆی بەرز، لەگەڵ ١٧ كیلۆمەتر كێبلی ژێرزەوی و ١٩ بگۆڕی كارەبا لەخۆ دەگرێت.
بەیان قادر، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای مێرگەسۆر، دەڵێ: بۆ وەرزی هاوین دوو خشتەی جیاواز لە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە سنووری قەزای مێرگەسۆر هەیە، لە کاتژمێر ١٢ نیوەرۆ تا ٣:٣٠ خولەکی ئێوارە، خشتەی دووەم کاتژمێر ٦ ی سەر لە ئێوارە تا ٤ بەیانی کارەبا هەیە ئەگەر هیچ کێشەیەک نەبێت.
دەشڵێت: زیاتر لە ٪٩٠ گوندەکانی سنووری قەزای مێرگەسۆر بێ بەشن لە کاربای مۆلیدە، واتە لەو سنوورە تەنیا ناو قەزای مێرگەسۆر و سەنتەری ناحیەی گۆڕەتوو، سەنتەری ناحیەی پیران و بارزان، کارەبای مۆلیدەیان هەیە واتە گوندەکان بێبەشن لە کارەبای مۆلیدە، و بە هۆی کەمی رێژەی ژمارەی دانیشتوان نە تواندراوە مۆلیدەی ئەهلی بۆ گوندەکان دابندرێت. هەوڵمان بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی کردەووە بۆ ئەو گوندانەی مۆلیدەیان نیە، وەرزی هاوین و زستان جیاوازە لەگەڵ وەرزەکانی تر خواستی زیاتر لەسەر کارەبا هەیە، لە لایەن هاوبەشانەوە، لەسەر خەتین لەگەڵ قائیمقامیەتی مێرگەسۆر و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە ئەو گوندانەی کارەبای مۆلیدەیان نیە کاتژمێری پێدانی کارەبایان بۆ زیاد بکەین.