مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری رەشید سندی فەرماندەی دێرینی پێشمەرگە دەکات.
لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە؛ بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە و خەباتگێڕی ناسراو و تێکۆشەری کوردستانمان، خوالێخۆشبوو رەشید سندی پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و کەسوکاری دەکەین، داواکارین خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەوایی بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
رەشید سندی، فەرماندەی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان ئەمڕۆ دووشەممە (12ی شوباتی 2024) لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.