به دروشمی “پێکهێنانی حکوومەتەکانی داهاتوو” له ئه‌مڕۆوه تا 14ی شوبات لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئەمڕۆ دووشەممە12ی2ی2024، 11مین لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ئیمارات دەستپێدەکات، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی کاتژمێر 3:30ی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، لە لوتکەکەدا وتارێکی گرنگ پێشکەش دەکات.
له لوتكه‌كه‌دا:-
25 سەرۆک دەوڵەت و حکوومەت
120 شاندی حکوومەت
85 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەشدارن
له لوتكه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێن، له‌وانه تەکنەلۆژیا، حوکمڕانی و دۆزینەوەی چارەسەری نوێ و ڕێبازێکی نێودەوڵەتی هاوبەش بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئاستەنگەکانی ئەمڕۆ، داهێنان، گه‌ڕان به‌دوای هاوبەشی ستراتیژی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە گەورەكانی جیهان و پێویستیی بەپەلەی هەمەچەشنکردنی ئابووری و هه‌روه‌ها زیرەکیی دەستکرد كه بابه‌تێكی گرنگی گفتوگۆكانی لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌کان ده‌بێت.