د.سالار عوسمان بەشداری کرد لە پانێڵێك له‌بارەی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و مه‌ترسییه‌كان

د.سالار عوسمان بەشداری کرد لە پانێڵێك له‌بارەی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و مه‌ترسییه‌كان

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی 2ـی 2024 د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بەیاوەری هاڤاڵانی بەش، بەشداری کرد لە پانێڵێک له‌ سه‌رپرسی ئاسایشی ناوچەکە و مەترسییەکان كه‌ تێیدا مامۆستایانی زانكۆ و شاره‌زایان گفتوگۆیان له‌باره‌ی هاوكێشه‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ كرد, کە ناوەندی باڵای هەولێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە هۆڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک سازی کردبوو.

پانێڵەکە بەشێک بوو لە هەفتە چالاکی فراوانی یەکێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان, کە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەناوی “من خاوەنی ئەم نیشتیمانەم” ئەنجام دەدرێت.