یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

كاریگەری خواردنەوە كحوولییەكان لەسەر ئەنجامدانی تاوان شرۆڤەی بۆ كرا

لە هۆڵی ئیسماعیل بێشكچی زانكۆی سۆران،بە ئامادەیی و بەشداری بەڕێزان د.هیمداد فیصل أحمد ڕاگری فاكەڵتیی،یاریدەدری ڕاگرو سەرۆكی بەشەكان و ئەفسەرو كارمەندانی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران و میوانان و مامۆستایان وقوتابییانی بەشە جیاوازەكانی زانكۆی سۆران،بەشی یاسای فاكەڵتیی لە میانەی بەردەوامی زنجیرە كاروچاالكییەكانی هەڵسا بە ئەنجامدان و بەڕێوەبردنی سیمپۆزیەمێك بە ناوونیشانی كاریگەری خواردنەوە كحوولییەكان لەسەر ئەنجامدانی تاوان.

بەپێی ڕاگێیەنراوێكی ڕاگەیاندنی فاكەڵتی یاسای زانكۆی سۆران مەبەست لە سیمپۆزیەمەكە دیاریكردنی كاریگەریه تیی تاوانه كان و لێكەوتە تەندروستی و دەروونییەكانی خواردنەوە كحولییەكان بوو. هەروەها تیشك خستنە سەر ئامانجی شەرعی لە قەدەغەكردنی خواردنەوە كحوولییەكان،لەگەڵ خوێندنەوەیەكی بابەتی بۆ ئەو دەقە یاساییانەی باس لە بەكارهێنانیخواردنەوە كحوولییەكان دەكەن.هەروەها ئامانجی سیمپۆزیەمەكە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگایە لە لێكەوتە تاوانی و تەندروستی و دەروونییەكانی خواردنەوە كحوولییەكان و ڕێنمایی كردنی دەزگا ئاینییەكان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەیئەم خواردنەوانە لەگەڵ دەستنیشان كردنی كەم و كوڕی دەقە یاساییەكانی تایبەت بەم بابەتە.
شیاوی باسە سیمپۆزیەمەكە دوو پانێڵی لە خۆی گرتبوو لە ”پانێڵی یەكەم“دا خوێندنەوەیەكی بابەتی شەرعی و یاسایی و ئابوری بۆ پرسی خواردنەوە كحوولییەكان كرا.
لەم پانێڵەدا لە لایەن پێشكەشكارانەوە مەبەست و ئامانجەكان لە قەدەغەكردن و حەڕامكردنی خواردنەوە كحوولییەكان لە شەریعەتی ئیسلامدا باسیان لێوەكرا. هەروەها ماددە یاساییەكانی پەیوەست بە خواردنەوە كحوولییەكان شیكاری بابەتییان بۆ كرا و دواتریش ڕۆڵی بازرگانی و بازاڕی مەی فرۆشەكان لە پەرەسەندن و زیادبوونی خواردنە كحوولییەكان لەنێو كۆمەڵگادا تیشكیان خرایە سەر.
لە پانێڵی دووەمدا كاریگەرییە جەستەیی و دەروونی و تاوانییەكانی خواردنەوە كحوولییەكان ئاماژەیان پێدرا. لەم پانێڵەشدا لە لایەن پێشكەشكارانەوە كاریگەرییە جەستەیی و دەروونییەكانی خواردنەوە كحوولییەكان باسیان لێوەكرا. هەروەها لێكەوتە جەستەیی و دەروونیەكانیش تیشكیان خرایە سەر،هەروەها بە ژمارەو بە داتا ئەو ئامارانەش بۆ ئامادەبوان خرانەڕوو كە لە ژێر كاریگەری خواردنەوە كحزولییەكان تاوانەكان ئەنجام دراون.
لە كۆتاییشدا لەلالیەن ڕاگری فاكەڵتییەوە وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی لە هەمبەر ئامادەبوونیان خەلات بەسەر پێشكەشكارانی سیمپۆزیەمەكەدا دابەشكرا .