ئەمڕۆ شەممە 2/10 مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نامەیەكی پیرۆزبایی بۆ ئیلهام عەلییێڤ ، سەرۆك كۆماری ئازەربایجان نارد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی وڵاتەكەی.
لە نامەكەدا سەرۆكی حكومەت ، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆك عەلیێڤ دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت.
سەرۆكی حكومەت هەروەها ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا دووپات كردەوە.
previous post
next post