ئاسایش هەولێر ده‌ستی به‌سه‌ر كۆگایه‌كی زه‌یتی زه‌یتووندا گرت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/2/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “لەلایەن تيمەكانی بەدواداچوون بۆ خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچووی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و كوالێتی كۆنترۆڵ، دەستمان بەسەر کۆگایەکی (ڕۆنی زەیتی زەیتوون)ی ساختە و بێ مۆڵەتدا گرت.”

ئەوەش خراوەتە روو: “لەم کۆگایەدا رۆنی زەیتی ئاسایی هاوردەکراوە و بە رێگەیەکی ساختە و بە بەکارهێنانی ڕەنگی سەوز (کەسک)، ڕەنگی زەیتەکەیان گۆڕیوە و کردوویانە بە زەیتی زەیتوونی سرووشتی و لە تەنەکەی تایبەت کراوە و لۆگۆی ساختەی پێوە کراوە، کە گوایە زەیتی زەیتوونی سرووشتییە، بەنیازبوون لە بازاڕەکاندا بە زەیتی زەیتوون و بە نرخێکی گران بیفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان.”

هەروەها ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە: “بۆیە تیمەکانمان دەستیان بەسەر کۆگاکە و سەرجەم کەلوپەلەکاندا گرت و رێککاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی لەو کۆگایە کاریانکردووە گیرایەبەر