پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ژمارەیەک ڕیش سپى و کەسایەتى گوندى گەزنە و بەڕانەتى کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.2.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە ژمارەیەک ڕیش سپى و کەسایەتى و لاوانى گوندى گەزنە و بەڕانەتى کرد.

لە دیدارەکەدا، سوپاسى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ ئەنجامدانى ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەى کە لە ناوچەکەیان ئەنجامدراوە، بەتایبەتى چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکانى ئاو و کارەبا، هەروەها بەشێک لە داخوازى و داواکاری هاوڵاتییانى ناوچەکەیان پێشکەش بە پارێزگارى هەولێر کرد.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانیان، جەختى لەوەکردەوە ئەوەى ئەنجامدراوە ئەرکى سەر شانمان بووە، هەرچیش لە توانادابێت بەپێى ئیمکانیەتى بەردەست بە دڵنیاییەوە درێغى لێناکرێت، گوتیشى: “سەربارى دۆخى سەختى دارایی ئامانجى پارێزگاى هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانە بۆ سەرجەم گەڕەک و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندەکان بەشێوەیەکی یەکسان، بەتایبەتى ئەوشوێنانەى كه‌ كه‌مترین ده‌ستی خزمه‌تگوزارییان پێگه‌یشتووه‌ یان له‌ڕابردوودا نه‌توانراوه‌ وه‌ك پێویست خزمه‌تیان بكرێت”.