تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەند فەرمانێكی دەستگیرکردنی هەبوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 8ی2ی2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانییەوە بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردو دوای بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادقەوە توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی.

لەئێستادا تۆمەتبار (پ، ع، م لەدایكبووی 1982) بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەرکەوتووە كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی دەستگیرکردنی تری هەبووە.