سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

راگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه‌، سبه‌ی پێنجشه‌م 8ی2ی2024،  کۆتا وادەی داخڵکردنی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراوە لە سیستمی ئی- پەروەردە، لە پاش کاژێر 6ـی ئێوارەوە داخڵکردنی داتا رادەگیرێت و کار بە هیچ داتایەکی دیکە ناکرێت بە دەر بێت لە داتای سیستم.