ڕێکخراوى پەیامنێران ڕاپۆرتى ساڵانەى خۆی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.2.7، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک لە کونسڵ و نوێنەرى وڵاتان و نوێنەرانى ڕێکخراوى یۆنامى و دەستەى مافى مرۆڤ و ڕۆژنامە نووسان، ڕێکخراوى پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، لە ڕێورەسمێکدا (3)یەمین ڕاپۆرتى تایبەت بە پێشێلکاریی دژى ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاند.

پارێزگارى هەولێر، لەوتارێکدا وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخراوى ناوبراو بۆ گەیاندن و بڵاوکردنەوەى (3)یەمین ڕاپۆرتى پێشێلکارییەکان، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆخواستن و ئاماژەى بەوەشدا کە فەرهامکردنى ئازاداى ڕادەربڕین و ئازادى ڕۆژنامەوانى یەکێکە لە ئامانجەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

هەروەها تیشکى خستەسەر ئەوەى کە کارى ڕۆژنامەوانى تەنها پیشەنییە، بەڵکو بەرپرسیاریەتییەکى کۆمەڵایەتییە، بۆیە دەبێ ڕۆژنامەنووس بە پابەندبوون بە یاساکانى هەرێمى کوردستان و ئیتیكی کارى ڕۆژنامەگەرى بەرپرسانە مامەڵە بکات و پەیامەکانی بگەێنێت.