پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانبە بۆنەی (٣٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بەڕێز/مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بەبۆنەی (٣٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین هەمیشە لە پێشکەوتن دابن و هەنگاوی باشتر بنێن بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.
ئەو یادە بە دەرفەت دەزانین دووبارە جەخت بکەینەوە سەر پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوڕیزی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، لە سەرینی ئەمەوە پێویستە بە هەموو لایەک بەوپەڕی بەرپرسیارەتییەوە کار لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان بکەین لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و وڵاتەکەمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین..هەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ ی شوباتی ٢٠٢٤