سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ كونسولى گشتیی نوێى به‌ريتانيا کرد

سه‌رۆكوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەكه‌یان تاوتوێ کرد. 

ئه‌مڕۆ سێشەممە، 06-02-2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەیمس گۆڵدمان، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتی کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە”.

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەییى وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە”.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەكه‌ و گرنگیی دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.