دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ..
ئەمڕۆ سێشەممە 6- 2- 2024
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێ لەگەڵ بوونی تەم و ئەگەری نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەكان , لەسەر هەندێ ناوچەی شاخاوی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری نمە بارانی زیاترە بە تایبەت لە دوای نیوەڕۆ لەگەڵ ئەگەری بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و بەرزەكان .  
خێرایی با / لەسەرخۆ ( 5 – 10 ) كم /ك دەبێت 
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەكانی گەرمای دوێنێ . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەلات. 
مەودای بینین / 6 – 8 كم , لەكات و ناوچەی جیاجیا لە كاتی بوونی تەم بۆ كەمتر لە 2 كم 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 7- 2- 2024
كەش / ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ دروست بوونی تەم لەناوچە شاخاوییەكان ئەگەری دروست بوونی تەم زیاتر دەبێت و بەردەوامی دەبێت . 
پلەكانی گەرما /كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە ئەمڕۆ
خێرای با / لەسەرخۆ-مام ناوەند دەبێت ( 10 – 15 )كم/س .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت . 
مەودای بینین / 7 – 9 كم لە كاتی تەم بۆ كەمتر لە  2 كم  
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 
سلێمانی : 10
دهۆك : 12
كەركوك : 16
هەڵەبجە : 11
زاخۆ : 12
سۆران : 8
حاجی ئۆمەران : 0
گەرمیان : 17