له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك ئاماژه به‌وه ده‌كات، ستیڤ بیتنێر به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه تاووتوێی دۆستایه‌تی واشنتن و هه‌ولێر كرا.
له ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیكدا هاتووه: دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بواره‌كانی بازرگانی و كولتوریش ده‌گرێته‌وه، ئه‌مڕۆ ستیڤ بیتنێر، به‌ڕێوبه‌ری كاروباری عێڕاق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، تاوتوێی ئه‌م بوارانه و چه‌ندان بواری دیكه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان كرا