له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین چه‌ندان هه‌لی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان راگه‌یه‌نرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: بە مەبەستی پێشکەشکردنی زیاتری خزمەتگوزاری تەندروستی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین، 24 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست کە دەرچووانی کۆلێژی پەرستاری و بەشی سڕکردن پەیمانگه‌ دەگرێتەوە، ڕادەگەیەنێت.

راشیگه‌یاند: دەرچووانی ئەو دوو بەشە دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خواره‌وه‌ زانیارییەکانیان بنێرن.

ته‌ندروستی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دوا وادە بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان ڕێكه‌وتی 15ـ2ـ2024 دەبێت.

له‌ رێگه‌ی ئه‌م (لینكه‌) ده‌توانن فۆڕمه‌كه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر