پێنج ئامێری شوشتنی گورچیلە بۆ شارۆچکەی کۆیە دابینکرا

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەکو چارەسەرێکی کاتی پێنج ئامێری شوشتنی گورچیلە بە بڕی 92 هەزار و 500 دۆلار لەلایەن رێکخراوێکی خێرخوازی و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تیمەکانی تەندروستی کۆیە و هەولێر دابینکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 5ـی شوباتی 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رابردوودا ئەو پڕۆژەی لە چەند شارو شارۆچکەیەک لەسەر ئاستی عێراقدا کێشە و گرفتی هەبووە، لە ئێستادا وەکو چارەسەرێکی کاتی پێنج ئامێری شوشتنی گورچیلە بە بڕی 92 هەزار و 500 دۆلار لەلایەن رێکخراوێکی خێرخوازی و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تیمەکانی تەندروستی کۆیە و هەولێر ئامێرەکانیان دابینکردووە و توانیویانە ئەم سەنتەرە دابمەزرێنن.

وەزیری تەندروستی گوتیشی: “ئەمڕۆ ئێمە دڵخۆشین بەوەی نەخۆشەکان بۆ یەکمجار لەم سەنتەرە شوشتنی گورچیلە ئەنجام دەدەن، لە جیاتی ئەوەی بێنە ناو شاری هەولێر، دەمەوێت بڵێم کە نزیکە 46 نەخۆش هەیە لەناو شارۆچکەی کۆیە، شارەدێ و گوندەکانی ئەم دەڤەرە، کە رۆژانە دەبووایە بێنە ناو شاری هەولێر بۆ وەرگرتنی شوشتنی گورچیلە”.

ھەواڵی زیاتر