بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە شامپۆی پێ فرۆشراوە و دوای بەكارهێنانی بارودۆخی تەندروستی و تێكچووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر تواندرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ك، ح ناسراو بە ح، س لەدایكبووی 1992 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 416 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە .