کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ..
كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ یەك شەممە 4- 2- 2024
كەش/ ئاسمان هەورو باراناوی دەبێت لە سەرجەمی ناوچەكان سەرەتا لە سەر سنووری پارێزگای دهۆك و هەولێر پاشان بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە سنووری پارێزگای كركووك لەگەڵ باران بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر بارین دەبێت .لە شەودا كاریگەری باران بارین كەمێك لاواز دەبێت . 
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە نزیكەی 2-4 پلەی سیلیزی  لە تۆماركراوی دوێنێ . 
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 15 )كم/س .
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت . 
مەودای بینین / 7 – 9 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە 5- 2- 2024
كەش / كاریگەری ئەو كەشە ناسەقامگیریە بەردەوامی دەبێت ئاسمان بەردەوام هەوری دەبێت لەگەڵ باران بارین بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند لەگەڵ بەفر باراین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و بەشێك لە قەزاو ناحیەكانی ناوچە شاخاوییەكان
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە  بە بەراوورد  لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 15 )كم/س .
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت . 
مەودای بینین / 7 – 8 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 10 
سلێمانی : 8
دهۆك : 7
كەركوك : 11
هەڵەبجە : 9
زاخۆ : 9
سۆران : 6
حاجی ئۆمەران : -2
گەرمیان : 14