دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئەمڕۆ و سبەی مووچەی چەند دامودەزگایەكی دیكە دابەش دەكرێت

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی2ی2024، مووچەی مانگی یەكی هەریەك لە وەزارەتەكانی پەروەردە ، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، كاروباری كۆمەڵایەتی،داد، هەروەها ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری دابەشدەكرێت. 
هەروەها سبەی دووشەممە 5-2-2024 مووچەی هەریەك لە دەستەی مافی مرۆڤ ،دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان،دەستەی ژینگە،دەزگای مین،ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم،كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن،دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەكرێت.
رۆژی پێنج شەممە 1-2-2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی 2024/2/2 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەكات و ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2024/2/8 بە خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.