دیدار و کۆبوونەوەکانی شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەلجیکا

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە رۆژانی ١/٢٨/٢٠٢٤بە سەردانێک گەیشتە برۆکسل بۆ چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە لەگەل نوێنەرانی حزبەکان و ئەندامانی پەرلەمانی فیدرالی بەلجیکا و پەرلەمانەکانی ھەرێمەکان. برۆکسل پایتەختێکی گرنگ و ناوەندی چالاکی دیپلۆماسی و سەربازییە چونکە بارەگای سەرەکی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسلە و سەرکردایەتی ناتۆش هەر لەو شارەدایە. برۆکسلیش وەک هەرێمێکی هاوبەش پایتەختی وڵاتەکەیە. هەرێمی فلاندەرز لە کاتی رێفراندۆمەکەی ساڵی ٢٠١٧ دا پشتگیری هەرێمی کوردستانیان کرد و سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەرلەمانی هەرێمەکەدا لە برۆکسل وتارێکی پێشکەشکرد. ساڵی ٢٠١٩ سەرۆک وەزیران “دی کرو” کە هێشتا لەسەر حوکمە سەردانی هەولێری کرد.

  • کۆبوونەوە لەگەڵ روودی فرەنکس، رۆژنامەنووس و توێژەری ناسراوی بەلجیکی
    روودی یەکێکە لە پسپۆرە دیارەکان لەسەر بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و شیکارێکی ناسراوی نێتۆرکی میدیایی (VRT). ڕۆژێک دوای دیادرەکەمان لە تەلەفیزیۆنی (VRT) ئاماژەی بە نیگەرانییەکان دا کە لە کۆبوونەوەکە باسکرابوون.
    باسی دید و بۆچوونی پارتیمان کرد لەمەر ھەموو ئەو کێشەو پێشھاتانەی لە عێراق و ناوچەکە ڕوودەدەن بە تایبەتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و دۆخی ناوخۆی کوردستان و ڕۆڵی بەلجیکا لە ھەرێمی کوردستان. وەڵامی چەندین پرسیاری روودی فرانکسمان دایەوە .
  • کۆبوونەوە لەگەل خاتوو ئێلس ڤان ھووف لە حیزبی کریستیان دیموکراتی فلاندەرز CD
    خاتوو ئێلس ڤان ھووف کە سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی درەوەی پەرلەمانی فیدراڵی بەلجیکایە و پیتەر ڤان روومپای، سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی CD&V لە پەرلەمانی فلاندەرز کە گەورەترین ھەرێمی بەلجیکایە و زمانی فەرمییان ھۆلەندییە. سەرۆکی شاندەکە بە درێژی باسی دۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی کرد بە تایبەتی ھەلوێستەکانی حکوومەتی عێراق دەربارەی بودجە و کاریگەریی ئەوە لەسەر ژیانی ھاوڵاتییان. ھێرشەکانی پاسدارانی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و بابەتی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و کاریگەریی لەسەر دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری عێراق تیشکی خرایە سەر.
  • کۆبوونەوە لەگەڵ کارل ڤانلووی، سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی ھاوپەیمانی نوێی فلاندەرزی
    حیزبێکی ناسیۆنالیستن و داوادەکەن ھەرێمەکانی بەلجیکا ببنە کۆنفیدرالی لە بری سیستەمی ئێستا کە فیدراڵییە. ڤانلووی ئەندامی سەناتی بەلجیکا و ئەندامی پەرلەمانی بەنەلۆکس و بەرپرسی پەیوەندییەکانە لەگەل ئەوروپا. لە سالی ٢٠١٧ کاتێک سەرۆک بارزانی سەردانی برۆکسلی کرد لە پەرلەمانی فلاندەرز وتارێکی دەربارەی ریفراندۆم پێشکەش کرد. ئەو کاتە ئەم حیزبە دەسەلاتی ھەرێمەکەیان بە دەستەوە بوو.
    لە دیدارەکەدا هەڤاڵ هۆشیار سیوەیلی باسێکی دوخی ئێستای کوردستانی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر ھەلوێستی حکوومەتی فیدرالی بەرامبەر حکوومەت و گەلی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی کێشەی بودجەو بریارە سیاسییەکانی دادگای فیدرالی . لە تەوەرێکی تردا باسی ھەلبژاردنی داھاتووی پەرلەمان و ھێرشەکانی پاسدارانی ئێران کرا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان. بابەتی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و ھاوپەیمانانان لە عێراق و کاریگەریی لەسەر دۆخی عێراق لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە. بابەتێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.
  • کۆبوونەوە لەگەڵ جۆرج دالامەین، ئەندام پەرلەمانی فیدرالی لەسەر لیستی کریستیان دیموکراتی ھەرێمی ڤالۆنیا
    دالامەین دۆستی نزیکی ھەرێمی کوردستانە و چەند جارێک سەردانی کوردستانی کردووە. لە کۆبوونەوەکەدا ھەروەک کۆبوونەوە لەگەل لایەنەکانی تردا، باسی دۆخی ھەرێمی کوردستان و ھێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر ھەرێم کرا. داواکرا لە رێگەی حکوومەتەکەیان و پەرلەمان و کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ گوشار بخەنە سەر حکوومەتی عێراق و ئێران بۆ کۆتایی ھێنان بەو ھێرشانە. ھەڕەشەکانی داعش و گفتوگۆکان بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق بە درێژی تیشکی خرایە سەر و ئەوە ڕوونکرایەوە کە کشانەوە بە بێ رێکەوتن و خشتەیەکی زەمەنی زیانی گەورە بە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەگەیەنێت لە رووی سەربازی و سیاسی و ئابوورییەوە بە تایبەتی لە کاتێکا ھەڕەشەکانی داعش و میلیشیاکان بەردەوامن.
  • کۆبوونەوە لەگەڵ پاتریک ڤۆلەر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی گەلی ئەوروپا و خاتوو ژولیا لاسنس، راوێژکاری سیاسی پارتی ئی پی پی
    لە دیدارەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان پارتیمان و ئی پی پی کراو داواکرا لەمەودوا زیاتر گرنگی بەو پەیوەندییانە بدەین. پاتریک ڤۆلەر خۆشحالی خۆی دەربری بە دیدارەکە و جەختی کردەوە کە ئی پی پی گرنگی تایبەتی دەدات بە پەیوەندیی نێوان پارتەکەیان و پارتی دیموکراتی کوردستان.
  • کۆبوونەوە لەگەڵ تیم ڤاندەنپوت، ئەندامی پەرلەمانی فیدرالی لەسەر لیستی حزبی لیبرال دیموکراتی فلاندەرز
    لە دیدارەکەدا سەرۆکی شاندی پارتی داوایان کرد کە ڤاندەنپۆت سلاوی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرکردایەتی پارتی بگەیەنێتە سەرۆک وەزیران “دی کرو” و سەرکردایەتی حیزبی لیبرال دیموکرات.
    چەندین تەوەری گرنگ گفتوگۆیان لەسەر کرا بە تایبەتی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکوومەتی فیدرالی لە بەغدا و بریارەکانی دادگای فیدرالی دەربارەی یاسای نەوت و ھەلبژاردن و چەندین بابەتی گرنگی تر.
ھەواڵی زیاتر