چیای هەڵگورد بەرزترە یان چیای چیخی دەرێ؟

گەرمیان گلی – هه‌ولێر

تا ئێستا سەرچاوەیەکی ڕوون و ڕەوان نییە کە کامەیان بەرزترە، بەڵام زۆربەی لێکۆڵینەوەکان بۆ ئەوە دەچن کە چیای هەڵگورد بە ١٢م لە چیای چیخی دەرێ بەرزترە.

لەوەتەی وانەی جوگرافیا لە كوردستان و عێراق دەخوێندرێ چیای هەڵگورد وا پێناسە كراوە كە بەرزترین چیای كوردستان و عێراقە كە بەرزیەكەی ٣٦٠٧م بەرزە لەسەر ئاستی ڕووی دەریا، بەو هۆیەوە لەدێر زەمانەوە ساڵانە بەسەدان كەس لە هەموو شوێنێكی ئەو جیهانە و كوردستان ڕوو لە چیای هەڵگورد دەكەن و دەچنە سەر چیایەكە، بەڵام لەم چەند ساڵەی ڕابردودا وابڵاوكرایەوە كە چیای چیخی دەرێ بە چوار مەتر بەرزترە لە چیای هەڵگورد بێ هەبونی بەڵگەی پێویست تەنیا لەسەر قسەی كەسێكی گەریدەی بەریتانی گوایە چیخی دەرێ بەرزترە لە هەڵگورد. بۆ كڕدنەوەی ئەو گرێیە كە كام چیا بەرزترە، لەپێشودا ئەوە بیرۆکەی شاخەوانی دەڤەرەکە مڤفر عپمان بووە، لێکۆڵینەوەی لەوبابەتە کردووە و هەوڵی داوە ئەو بابەتە بەشێوەیەكی زانستیانە بە پشت بەستن بەئامێری پێشكەوتوو یەكلایی بكاتەوە، ئەگەرچی ئەنجامدانی ئەوکارە پڕە لەمەترسی بەهۆی بوونی پایەگا و بنکەی چاودێری سنوری ئێران لەسەر لوتکە، و لوتکەکانی تەنیشتی ئەوانیش هەرکەسێک لێیان نزیک ببێتەوە تەقەی لێدەکەن، بەڵام تەنیا چەند ڕۆژێکی کەمی هەیە کەسەربازەکانی لێ نەبن بتوانی بچیتە سەر لووتکە.
ئەو شاخەوانە لێکۆڵینەوەکەی کرد و گوتی: گەیشتمە لوتکەی چیخی دەرێ، لەوێ بەرزیەکەم بە ئامێری GPSە کەم پیوا، ماوەی چەند کاتژمێر لەسەر لوتکە مامەوە تا ئەنجامەکەی دڵنیاکەرەوە بێت، سیگناڵی هەموو سەتەلایتەکان بەباشی بهێنێت، چەند خاڵێكی بەرزیم بە ئامێری GPS پیوا بۆ دڵنیا بوون لەهەر خاڵێك ئامێرەكەم دادەنا تا ٣٠خولەك تاكو پێوانێكی بەرزی دروستم دەست بكەوێ، ئەوەبوو ٣٦٠١ مەتر بەرزی خوێندەوە، بە دڵنیای کارکردنی هەڵەی GPS تەنیا (3)مەتر، دوای یەک مانگ لەوکاتەی بەرزی چیخی دەرێم تۆمارکرد، چومە هەڵگورد و دوای مانەوە بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر وەرگرتنی بەرزی چەندین خاڵی بەرزی لەسەر چیایەكە بۆ دڵنیا بوون لەدروستی پێوانی بەرزی دانانی GPS بۆماوەی ٣٠خولەك لەسەر هەر خاڵێكی بەرزی لەوێ دەرکەوت بەرزترین خاڵ لە چیای هەڵگورد بەرزیەکەی (3613)مەتری خوێندەوە بە دڵنیای کارکردنی هەڵەی GPS تەنیا ( 3 )مەتر، ئەوەی لێرەدا روونی دەکەمەوە ئەوەیە ئەو کارە بەیەک ئامێری GPS (Garmin Oregon550 ) کراوە، نێوانی کاتەکەشی تەنیا یەک مانگ و پێنج ڕۆژ بووە، من بەخۆم ئەم کارەم پێ کردووە، لەیەک خوێندنەوی سیگناڵی تەواو و بە هەمان شێوەی، دڵنیای کارکردنی هەڵەی (٣م)GPS بووە، دەرئەنجام ئەوە دەردەخات ئەگەر ژمارە دڵنیایی هەڵەکان لە هەردوو لوتکەی شاخەکە لابدەین، ئەوا دەیسەلمێنێت لوتکەی چیای هەڵگورد بەرزترە لە لوتکە چیای چیخی دەرێ، کەواتە بەرزی لوتکەی چیای هەڵگورد ٣٦١٠ مەترە و چیای چیخی دەرێ ٣٥٩٨ مەتر بەرزە، ئەگەر ژمارەی دڵنیایی هەڵەی GPS ی چیای چیخی دەرێش هەژماربکەین و هێشتا بەرزی چیای هەڵگورد زیاتر دەبێت، کەواتە لوتکەی چیای هەڵگورد بەرزترین لوتکەی عێراق و هەرێمی کوردستانە.
لەلایەکی ترەوە، لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٤دا جینج فولەنی گەڕیدەی ئینگلیزی بەسەر لوتکەی چیای چیخی دەرێ سەرکەوت و خوێندنەوەی جی پی ئێسەکەی لوتکەکەی بە ٣,٦٢٨ مەتر بەرز دانا. یەکەمین سەرکەوتن بەسەر لوتکەکەدا لە زستاندا لەلایەن جۆناسان بێزویک و ماسیو دوپوی بوو لە ١٨ی ئازاری ٢٠١١ دا، جی پی ئێسی جۆناسان و ماسیو لوتکەکەی بە ٦١١،٣ مەتر (١١، ٨٤٧ پێ) دانا. لوتکەکە مەترسی ئەوەی ھەیە کە کێڵگەی مینی تێدا بێت لە نزیک ڕێگای ھامیڵتن و گوندی گوندە ژوور. ھەندێک لە کێڵگەکان نیشانەکراون بە نیشانەی سوور یان نیشانەی سێ گۆشەیی لەگەڵ کەلەسەر و ئێسک.
لوتکەی چیای ھەڵگورد کە نزیکە لە چیخی دەرێ پێشتر بە بەرزی ٣,٦٠٧ مەتر (١١,٨٣٤ پێ) وەک بەرزترین لوتکەی ھەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرا.
چیای چیخی دەرێ لەچیاچیا بەرزەکانی باشووری کوردستانە، کە لوتکەیەکی هاوبەشە لەنێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لایەکی پارێزگای هەولێر لایەکەی تریشی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە و بەتایبەت شاری پیران شاری خانێیە.
چیای ھەڵگورد دەکەوێتە ناو بازنەی کوێستان و باغی نیشتمانی ھەڵگورد سەکران لە کوردستان ھەر چیا و شاخ و کێوێک ھێمایەکی شکۆداری و سومبولی شۆڕش و کوردایەتی دەنوێنێ، ئەو چیایانە شان بەشانی پێشمەرگە لەکاتی شۆڕشەکاندا وەک قەڵغانێک بوون لەبەرانبەر دوژمندا، یەکێک لەو چیا بەرزانە، لوتکەی چیای ھەڵگوردە، شوێنی جوگرافی دەکەوێتە زنجیرە چیاکانی حەسارۆست، نزیک سنووری نێوان ڕۆژھەڵات و باشوور، ئەو چیایە دەکەوێتە قەزای چۆمان، ئەوەی شایەنی باسە چیای ھەڵگورد بەدیمەنێکی شاخاوی لە زستان و بەھاردا لوتکەی بە بەفر دادەپۆشرێ و لەھاوینیش دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری و تەنانەت خەڵکێکی زۆر حەز بەسەیرانی ناوچەکانی دەوروبەری ئەو چیایە دەکەن.

ھەواڵی زیاتر