شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە ڕێکەوتی ۲٠٢٤/٢/٣ ڕۆژی شەمە کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی خێرایی خال بۆ خال لە ڕێگای (شەقلاوە — قەندیل ) دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقی کردنەوە (تێست) ،تاوەکو ڕێکەوتی۲٠٢٤/٢/١٠ کاتژمێر (١٢) ی شەو ، لەدوای ئەم کات و بەروارە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ..
تێبینی // بەرزترین خێرایی ڕێگا پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان ۱٠٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا ، و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەلگری گەورەش ٨۰ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دیاری کراوە ..
بەهیوای سەڵامەتی بۆ شوفێران ..
ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر
