ئاسایشی هەولێر باندێکی نێودەوڵەتیی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کرد

ماددە هۆشبەرەکان، بە کوشندەترین چەکی سەردەم دەزانرێت بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگەکان. ئاستی ئالوودەبووان لە جیهاندا مەترسیدارە و ساڵانێکە هەرێمی کوردستانیش کەوتووە نێو ئەم شەڕەوە و چاوکراوەیی هێزەکانی ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش مەترسییەکەی بۆ ئاستێکی دڵخۆشکەر دابەزاندووە.

لە نوێترین چالاکیاندا، بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ٤ بازرگانی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند. ئەو بازرگانانە ڕێگایەکی نامۆیان بەکارهێناوە بۆ هێنانی ئەو ماددانە بۆ کوردستان ، بەڵام چاوکراوەیی هێزەکانی ئاسایش پیلانەکەی پوچەڵکردنەوە و تەنانەت لەناو گەدەشیاندا ماددەکانیان دەرهێنانەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاندووە ؛دوای چاودێری کردن و بەدواداچوونی هێزەکانمان ، وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ئاسایشی هەولێر توانیان باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی کردن بەماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن، کە لە (٤) تۆمەتبار پێکهاتبوون بەناوەکانی (ر ، ع ، ص) و(ف ، أ ، م) و (ف ، ح ، ر) و (ب ، ب ، ح)، خەڵکی وڵاتی ئێرانن و لەوڵاتی ئێرانەوە ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)یان هێناوەتە هەرێمی کوردستان.
ڕاشیانگەیاندووە؛ جێگەی ئاماژەیە ئەم باندە لەشێوەی (کەپسول) ماددەی هۆشبەریان ئامادە کردبوو ،بە شێوازی قوتدان لە(گەدەیان )هەڵیان گرتبوو ،هەروەها هەندێکی تر لەو ماددە هۆشبەرەیان بەشێوەی هەڵگرتن لەڕێگای (کۆمەوە) لەجەستەیان حەشاردابوو ،دوای دەستگیرکردنیان دەست گیرا بەسەر تەواوی ئەو ماددە هۆشبەرەرانەی کەلەجەستەیاندا حەشاریان دابو.
‌‎سوپاسی هاوڵاتییان دەکەین کەهەمیشە هەماهەنگ و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمانن.

ھەواڵی زیاتر