ژن ڕاگر و ڕاهێنەر و داهێنەر و پێشەنگی پێشکەوتن و نوێگەرییە

ژن ڕاگر و ڕاهێنەر و داهێنەر و پێشەنگی پێشکەوتن و نوێگەرییە. یەکێک لە فاکتەرە گرینگ و دیارەکانی دەسەڵاتێکی دیموکراتیک و مرۆیی و نیشتمانی، بۆ ئێمەش كوردستانی، گەشەکردن و پێگەیشتن و دەرکەوتنی ژنە. لە سایەی حکوومەتی كوردستاندا، زۆر لەو ژنە كاراو بەهرەدارانەی هەوڵیان داوە و ماندوو بوون گەیشتوونەتە پێگە و جێگەی شیاوی خۆیان، کە خاتوو زیبا تەها یەکێک لەو پێشەنگانە.

بە بۆنەی دەستبەکاربوونیان ئەمڕۆ پیرۆزباییم لە خۆشك و دایكانی نیشتمان كرد، سەردانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستانم كرد، هیوای سەركەوتنم بۆ خواستن، وەكو” ڕۆژنامەی هەولێر ” بەڵێنم پێدان بەهەمان شێوەی ساڵانی ڕابردوو، لە هەماهەنگی و هاوكاریكردنیاندا بەردەوام بین.
خەبات و تێکۆشانی ئەوان بووەتە مایەی هۆشیاریی کۆمەڵگە و کەمکردنەوەی بیری دواكەوتوویی . ئەوان لە ڕێگەی كاروكارزانی و نووسین و گوتار و هەڵوێستەکانیان خزمەتێکی زۆریان بەڕەوتی پێشکەوتن و نیشتمان کردووە.

هاودەنگ فاروق