لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی خەلیفان بڕیاری دەستگیرکردنی هەبووە.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ پێنجشهم 1ی2ی2024، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی بڕیارێكی دەستگیركردن لەدادگای لێكۆڵینەوەی خەلیفانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكردو سەرنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهش كردووه، لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ، خ، ع لەدایكبووی 1982) بەپێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.