بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕی سەر بە پۆلیسی پارێزگای سلێمانیییەوە، سێ‌ تۆمەتبار دەستگیر كران كە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە كردبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31/1/2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە سێ‌ تۆمەتبار بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە كردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیر بكرێن.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئێستا هەریەك لە تۆمەتباران، (ت، م، ج)، (م، ب، ك) و (س، ك، ش)، بە ناسنامە عەرەب، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای نەهێشتنی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە، ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر